1 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون
کۆشکی سپی ڕایگەیاند لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورەوە، تەواوی بنکە و وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان تێکشکاندووە و ژێرخانی ناوەکیی ئەو وڵاتەیان پەکخستووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی کۆشکی سپی، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی "چەکوشی نیوەشەو" بە تەواوی تێکشکێنراون. واشنتن جەختی کردەوە ئەم هێرشە ئامانجە دیاریکراوەکانی خۆی پێکاوە و زیانێکی ئێجگار قورسی بەو ژێرخانانە گەیاندووە کە پەیوەندییان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانەوە هەبووە، بە جۆرێک کە چیتر توانای کارکردنیان نەماوە.
هاوکات ئاماژە بەوە کرا کە ئۆپەراسیۆنێکی تری هاوشان بە ناوی "تووڕەیی داستانی" ئەنجامدراوە، کە ئامانج لێی لەناوبردنی ئەو "قەڵغانە سەربازییە" بووە کە پارێزگاریی لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکرد. ئەم پەرەسەندنە سەربازییە مەترسیدارە دوای ساڵانێک لە گرژی و ململانێی توندی نێوان هەردوو وڵات دێت؛ کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەم هەنگاوانە بۆ پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە جیهان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە دەڕوانێتە لێکەوتەکانی ئەم هێرشە و ئەگەری فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەکەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە