3 رۆژ پێش ئێستا 206 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بڕیارێکی مێژووییدا، داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد کۆتایی بە جەنگی ئێران بهێنێت و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی بۆ ئەنجامدانی هەر چالاکییەکی سەربازیی نوێ دژی تاران سنووردار کرد. 
لەم دەنگدانەدا کە کێشمەکێشێکی زۆری لە ناوەندە سیاسییەکان دروست کرد، ٢١٥ پەرلەمانتار پشتگیریی بڕیارەکەیان کرد و لە بەرانبەریشدا ٢٠٨ ئەندام دژی بوون. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە زۆرینەی ئەنجومەنەکە لە دەستی پارتی کۆمارییە، بەڵام فشارەکان بۆ ڕاگرتنی جەنگ وایکردووە تەنانەت بەشێک لە هاوڕێکانی ترەمپیش دەنگ بدەن بۆ ئەوەی چیتر سەرۆک نەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس بڕیاری سەربازیی هەستیار دژی ئێران بدات. 
ئەم بڕیارە وەک یەکەم هەوڵی فەرمیی دەسەڵاتی یاسادانانی ئەمریکا دەبینرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەنگاوەکانی دۆناڵد ترەمپ لە بەڕێوەبردنی جەنگە دەرەکییەکاندا. پەرلەمانتارانی لایەنگری بڕیارەکە جەختیان کردەوە کە دەبێت واشنتن کۆتایی بەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بهێنێت و ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری جەنگەکە بگرێت کە زیانی گەورەی ئابووری و سیاسیی بە ئەمریکا گەیاندووە؛ بەمەش ترەمپ لەبەردەم فشارێکی یاسایی و سیاسیی تونددایە بۆ پاشەکشە لە بژاردە سەربازییەکان بەرانبەر بە تاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

سەرەتا