1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
دیپلۆماتكارێكی ئهورووپی: تڕهمپ دهیهوێت كۆتایی به جهنگی سهر ئێران بهێنێت
پهیام
دیپلۆماتکارێکی باڵای ئەورووپی ڕایدەگەیەنێت، جەنگ لە ئێران بووەتە شکستێکی ستراتیژیی گەورە کە هەڕەشە لە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و ئەورووپا دەکات و دۆناڵد ترەمپیش تەنیا دەیەوێت لەم جەنگە بکشێتەوە.
رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" ی ئیسرائیلی لە زاری دیپلۆماتکارێکی باڵای ئەورووپییەوە بڵاویکردەوە، زۆر بەدوور دەزانرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دهست پێ بکاتەوە، چونکە تاکە شتێک کە بایەخی پێبدات گەرووی هورمزە. ئەو بەرپرسە ترەمپی بە ڕیچارد نیکسۆن لە جەنگی ڤێتنامدا شوبهاندووە کە تەنیا ئامانجی کشانەوە و کۆتایهێنان بووە بە جەنگەکە.
سەبارەت بە توانای سەربازیی ئێرانیش، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی پێ کردووە، هەرچەندە ئیسرائیل زیانی قورسی بە هێڵی دابینکردنی بەرهەمهێنانی مووشەکی ئێران گەیاندووە، بەڵام تاران هێشتا خاوەنی یەدەگێکی زەبەلاحی مووشەکییە، هاوکات بڕێکی زۆر لە یۆرانیۆمی پیتێندراویشی لەبەردەستدایە کە لە ڕێککەوتنی ئێستادا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
ئەو دیپلۆماتکارە ئەورووپییە جەختی کردووەتەوە کە ئیسرائیل هەڵەی ستراتیژیی کوشندە دەکات؛ بەو پێیەی پێیوایە ئەو شوێنەی بە بۆردومان چارەسەر نابێت، بە بۆردومانی چڕتر و داگیرکاریی قووڵتر چارەسەر دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە