07/06/2025 832 جار خوێنراوەتەوە

هۆشیار زێباری دان بەوەدا دەنێت بە قاچاخ بردنی نەوت هەیە

پەیام

سەرەڕای ئەوەی وەزیری سامانانە سروشتیەكانی هەرێم ڕەتیدەكاتەوە هیچ بڕەنەوتێك بە قاچاخ ببرێتە دەرەوە، بەڵام هۆشیار زێباری بەرپرسی باڵا پارتی دان بەوەدا دەنێت كە بە قاچاخ بریدنی نەوت هەیە.

لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز بەشی زمانی عەرەبی، هۆشدار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، دانی بەوەدا نا كە هەناردەكردنی نەوت بە قاچاخ هەیە، بە بێ ئەوەی بڕەكەی ئاشكرا بكات و وتی: ڕێژەیەكی كەم و سنووردارە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بەر لە دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند: ئەو نەوتەی بەرهەم دێت لە ناوخۆدا ساخ دەكرێتەوە و هیچ بڕە نەوتێك بە قاچاخ نابرێتە دەرەوە چونكە لە سنوورەكان چاودێری هەیە.

لێدوانەكەی وەزیری سامانە سروشتیەكان لە كاتێكدایە كە ڕۆژانە سەدان تەنكەر بە بەرچاو هاووڵاتیانەوە لە سنوورەكانەوە دەبرێتە توركیا و ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان لە سلێمانی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ زۆرینه‌ی وتاری جه‌ژنی مامۆستایانی ئایینیدا باسی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاوڵاتیان بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن و گۆڕینەوەی پیرۆزبایی، پێشوازییان لە یەکەم ڕۆژی جەژن کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سبه‌ینێوه‌ پشووه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    د.ئومێد سەباح: هەرێم خوازیارە بە زووترین كات هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مەسروور بارزانی: بەڕێز نووری مالیكی دۆستێكی نزیكی گەلی كوردە

سەرەتا