پێش 2 هەفتە 473 جار خوێنراوەتەوە

هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو جیاواز چەند ساڵی ڕابردوو جوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانان هەمووان سەرسام کردووە و هۆکاری ئەم دەستکراوەییەی یانە کەتەلۆنییەکەش ئاشکرا دەبێت.

 یانە کەتەلۆنییەکە بەهێزییەوە دەستی بە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە کردووە و گرێبەستی لەگەڵ "ئانتۆنی گۆردۆن" لە یانەی نیوکاسڵەوە واژوو کردووە، هاوکات دەنگۆی نزیکبوونەوەی "بێرناردۆ سیلڤا" و ئارەزووی یانەکە بۆ گواستنەوەی "یۆسکۆ گڤاردیۆل" و "جولیان ئەلڤارێز" لە ئارادایە.

میدیاکانی کەتەلۆنیا گەڕانەوەی بەهێزی بەرشەلۆنە بۆ بازاڕی گواستنەوەکان بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێننەوە.

یەکەم؛ ڕێکخستنەوەی دۆخی دارایی و کەمکردنەوەی خەرجییەکان.
کارگێڕیی یانەکە سەرکەوتوو بوو لە ڕزگاربوون لە کۆتوبەندەکانی یاسای (یەک بە یەکی)ـی ڕێکخراوی لا لیگا.
ئەم هەنگاوەش لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەرچاوی مووچەی یاریزانان و ڕۆشتنی چەند ئەستێرەیەکی خاوەن مووچەی بەرز بوو، کە لە سەروویانەوە " لیڤاندۆڤسکی و تێر شتیگن و ئانسو فاتی" دێن، ئەمەش دەرفەتێکی باشتر دەداتە یانەکە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ.

دووەم؛ زیادکردنی داهات و گرێبەستە سپۆنسەرییەکان
بەرشەلۆنە گرەو لەسەر گەڕانەوەی بۆ یاریگای مێژوویی خۆی "سپۆتیفای کامپ نۆ" دەکات، کە چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی، قازانجی یانەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
هەروەها یانەکە چاوی لە گرێبەستە سپۆنسەرییە نوێیەکان و بڕی 70 ملیۆن یۆرۆیە کە وەک داهاتی کورسییەکانی (VIP) لەلایەن لا لیگاوە بۆی تەرخان دەکرێت.

سێیەم؛ داهاتی وەرزشی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا
بوژانەوەی ئابووریی یانەکە پەیوەستە بە ئاستی تیپەکە لە ناو یاریگادا؛ چونکە گەیشتن بە قۆناغە کۆتاییەکانی چامپیۆنسلیگ، بەتایبەت لەگەڵ سیستمە نوێیەکەی پاڵەوانێتییەکە، بڕە پارەیەکی خەیاڵی و پاداشتی گەورە بۆ یانەکە دابین دەکات، ئەمەش وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ جێگیربوونی دۆخی دارایی بەرشەلۆنە دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئالڤارێز دایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

سەرەتا