4 رۆژ پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
عه‌مار حه‌كیم: شه‌رمه‌زارییه بازاڕی كڕین و فرۆشتنی كاندید و ده‌نگده‌ران هه‌بێت
سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ده‌ڵێت "شه‌رمه‌زارییه بازاڕی كڕین و فرۆشتنی كاندید و ده‌نگده‌ران هه‌بێت". داوایش ده‌كات "په‌یمانێكی شه‌ره‌فی نیشتمانی" له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقدا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ببه‌سترێت.
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، له وتاری نوێژی جه‌ژنی قورباندا وتی "پێویستمان به په‌یمانێكی شه‌ره‌فی نیشتمانییه كه تێیدا سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان به‌ڵێن بده‌ن پاره‌ی سیاسی وه‌ك چه‌كێك له هه‌ڵبژاردندا به‌كار نه‌هێنن و، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵات بخه‌نه سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه‌وه".
یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی له شه‌قامی عێراقیدا بووه به جێی باس، باسكردنه له كڕین و فرۆشتنی كاندید و ده‌نگده‌ران. عه‌ممار حه‌كیم له‌وباریه‌وه وتی "شه‌رمه‌زارییه بازاڕ و بۆرسه بۆ كڕینی كاندید و ده‌نگده‌ران هه‌بێت. ئه‌مه كارێكی قێزه‌ونه و خیانه‌ته له گه‌ل و نیشتمان".
سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه جه‌ختیشی كرده‌وه، "ده‌بێت كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆگرامی گه‌شه‌پێدانی گشتگیر بێت، كه بناغه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوچه‌رخ و دادپه‌روه‌ر دابنێت". وتیشی "عێراق پێویستی به حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی هه‌یه كه خه‌می خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی بێت، دوور له ململانێ و كێبڕكێی تووندی هه‌ڵبژاردن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە