4 رۆژ پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانتارێك: عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگه ئه‌منییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه.
یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند، "عێراق پێویستی به پاڵپشتی لۆجستی و ئاسمانییه‌كی به‌رچاو هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئاسمانی وڵات، به‌تایبه‌تی كه توانا ئاسمانییه‌كانی عێراق به‌س نین بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆیه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێویست و واقیعییه بۆ عێراق".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری وتیشی: ئه‌وه‌ی پێشتر سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاندبوو مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێویسته، نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵوێستێكی واقیعی ده‌كات، به‌و پێیه‌ی هاوپه‌یمانان خاوه‌نی هێزێكی ئاسمانی كاریگه‌رن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی عێراق مانه‌وه‌یان گرنگه.
ئاماژه‌شی كرد كه عێراق پێویستی به دابینكردنی بودجه‌ی گه‌وره‌یه بۆ پشتیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و پڕكردنه‌وه‌ی پێداوه‌یستیه‌كانی هێزی ئاسمانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە