1 رۆژ پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پێویستمان به 250 هه‌زار كارمه‌نده
په‌یام
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پێویستیان به 250 هه‌زار كارمه‌نده.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمیسیۆنه‌كه به په‌یامی ڕایگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی 188 هه‌زار كه‌س داواكارییان بۆ پۆستی فه‌رمانبه‌ری هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له 11ی تشرینی دووه‌می 2025 به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆمیسیۆن پێویستی به نزیكه‌ی 250 هه‌زار كارمه‌ند بۆ پڕۆسه‌كه هه‌یه، چ فه‌رمانبه‌ر بێت، یان ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا یان خوێندكار.
به وته‌ی جومانه غه‌لای، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق وه‌ك كارمه‌ند له كۆمیسیۆن و سه‌ر سندوق كار بكه‌ن، ده‌بێت فۆڕمێكی ئۆنلاین له‌سه‌ر پلاتفۆرمه‌كانی كۆمیسیۆن (سایت و سۆشیال میدیا) پڕ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناویان بۆ كاره‌كه ده‌ربچێت.
هاوكات به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆمیسیۆن كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه، له‌سه‌ر ئاستی عێراق زۆرترین كه‌س له پارێزگای به‌سڕه داواكارییان پێشكه‌ش كردووه كه 21 هه‌زار و 375 كه‌سن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش، سلێمانی پێشه‌نگه و شه‌ش هه‌زار و 20 كه‌س داواكارییان پێشكه‌ش كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە