24 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا داوا له هاووڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری داوه ژماره‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غداد كه‌م بكاته‌وه و، هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌كه‌ش داوا له هاووڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن، عێراقیش بوونی هیچ دۆخێكی نائاسایی له وڵاته‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ته‌نیا تایبه‌ت نییه به عێراقه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس به وته‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاندووه "به پشتبه‌ستن به شیكردنه‌وه‌كانیان بۆ دۆخی ئه‌منی، بڕیاریان داوه ژماره‌ی كارمه‌ندانیان له باڵیۆزخانه‌ی به‌غداد كه‌م بكه‌نه‌وه".
به‌رپرسه‌كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕوونیشی كرده‌وه: په‌نتاگۆن ئاماده‌ی پشتگیرییه بۆ هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی كارمه‌نده ئه‌مریكییه‌كان له باڵیۆزخانه‌ی به‌غداد.
هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕایگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد له ڕێگای فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانیش ئاماده‌ن بۆ به‌شداریكردن له پڕۆسه‌كه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مۆڵه‌تی به كارمه‌نده ناسه‌ره‌كییه‌كان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان داوه كه له به‌حره‌ین و كوه‌یته‌وه بچنه ده‌ره‌وه.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی سه‌ربازی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ناڕاست له قه‌ڵه‌مدا، ڕوونیشی كرده‌وه "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ساڵانه كارمه‌نده‌كانیان ده‌گۆڕێت و هیچ مه‌ترسییه‌كی ئه‌منیش له‌سه‌ر به‌غداد نییه".
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕمیی عێراقیش له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی حكومییه‌وه ڕایگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كارمه‌نده ناسه‌ره‌كییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد ڕێوشوێنێكی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌ك ته‌نیا له عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق وتیشی: له عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌منیی بۆ بڕیاری چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ئه‌مریكا نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە