پێش 1 هەفتە
270 جار خوێنراوەتەوە
میدیای عێراقی: حكومه‌تی عێراق هه‌رێمی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی شاند بۆ به‌غدا نه‌نێرێت
میدیای عێراقی ده‌ڵێت، حكومه‌تی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی هیچ شاندێك بۆ به‌غداد نه‌نێرێت تاكو ته‌واوی داهاته‌كان ڕاده‌ست ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی به‌غدادولیه‌وم له زاری به‌رپرسێكی كورده‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی فیدڕاڵی كردوویه‌تی به مه‌رج به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه ته‌واوی داهات و شایسته داراییه‌كان ڕاده‌ست بكات به‌ر له ده‌ستپێكی هه‌ر جۆره دانوستانێك له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه بۆ مانگی ئایار.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: له به‌رده‌وامیی ناكۆكی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كانه‌وه به‌غداد ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه پێشوازی له هیچ شاندێكی كوردستان بكات له‌م كاته‌دا.
ئه‌م بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه دێت هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند هیچ پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق نه‌ماوه‌ته‌وه و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێمه‌وه له‌مه‌ودوا به‌غداد مووچه‌ی دیكه نانێرێت. ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی قورسی له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد دروست كردووه و هیچ ئاسۆیه‌كی چاره‌سه‌ریی دیار نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە