3 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز
بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز، و فەڕەنساش جەخت دەکاتەوە کە هەریەکە لە ئەمریکا و ئێران لەم ئەرکە ئاگادار دەکرێنەوە.
بەرپرسێکی هاوپەیمانی ناتۆ ئاشکرای کرد، هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی بەریتانیا و بەشداریی زیاتر لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنرێت، تاوەکو ئەرکی دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز بگرنە ئەستۆ کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئێراندایە.
تۆڕی" ئێم ئێس ناو "لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاوی کردەوە، ئامانج لەم هاوپەیمانییە کۆتاییهێنانە بەو چەقبەستووییەی لەو ڕێڕەوە ستراتیژییەدا دروست بووە و دڵنیایی بەخشینەوەیە بە کەشتییە بارهەڵگرەکان بۆ هاتوچۆیەکی ئارام.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی فەڕەنسی بە ئاژانسی" ڕۆیتەرز "ی ڕاگەیاند، کە پاریس و لەندەن هەریەکە لە تاران و واشنتۆن لە وردەکارییەکانی ئەم هەنگاوە ئاگادار دەکەنەوە، بەڵام ڕێگە نادرێت هیچ کام لەو دوو وڵاتە ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەبێت.
فەڕەنسا جەختی کردەوە جووڵەی کەشتییەکانی تەنیا بۆ چاودێری و دابینکردنی سەلامەتییە و چالاکی سەربازی ئەنجام نادات.
بڕیاریشە ڕۆژی پێنجشەممە لە پاریس یان لەندەن کۆبوونەوەیەک بۆ داڕشتنی پلانی دەسپێکردنەوەی هاتوچۆی کەشتیەکان لە گەرووەکەدا ئەنجام بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە