3 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ڕاگرتنی گرژییهكانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست؛ ئیسپانیا داوای ڕۆڵگێڕان له چین دهكات
پیدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ڕەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت و جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی وەسف دەکات، هاوکات داوای ڕۆڵی کارای چین دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی.
پیدرۆ سانچێز ڕایگەیاند یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕووبەڕووی پێشێلکاریی توند بوونەتەوە لە لایەن ئیسرائیلەوە و شەرعیەتی نێودەوڵەتی نزیکە لەناو بچێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا هەر لایەنێک دژی ئەو وڵاتانەی یاساکان دەبەزێنن دەنگ هەڵببڕێت، ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبێتەوە، بەڵام جەختی کردەوە ئیسپانیا بەردەوام دەبێت لە ڕاوەستاندنەوەی لە" لایەنی ڕاستی مێژوو "و پشتگیریکردنی ئەوەی کە دادپەروەرانە و یاساییە، چونکە ناتوانرێت لە بەرانبەر پێشێلکارییەکاندا بێدەنگ بن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا هۆشداری دا لە هەوڵەکان بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی یەکێتیی ئەوروپا و ڕایگەیاند ڕێگە بەوە نادەن. سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە، سانچێز وتی جەنگی ئێران نایاساییە و" هەڵەیەکی سیاسیی گەورەیە "لە لایەن ئیدارەی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕۆڵی چین زۆر گرنگە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی جەنگ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە