4 کاتژمێر پێش ئێستا 160 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: تێچووی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لە زیانەکەى زیاترە

پەیام
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە تێچووی ڕۆژانەی ئۆپەراسیۆنی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانى ئێران دەگاتە ٤٣٥ ملیۆن دۆلار، ئێرانیش ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیانى پێ دەگات. 
ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا، تێچووی گەمارۆکەی گەرووی هورمزی بە زیانێکی گەورە بۆ خەزێنەی ئەمریکا ناو بردووە و دەڵێت، ١٥ کەشتیى جەنگی لە پرۆسەکەدا بەشدارن و تێچووی رۆژانە دەگاتە ٤٣٥ ملیۆن دۆلار. 
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ڕۆژنامەکە، ئەگەری ئەوەی ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییە جەنگییەکان زۆر لاوازە، چونکە تواناکانیان بەتەواوی تێکشکاون و ناتوانن ڕووبەڕووی ئەو قەبارە گەورەیەی هێزی دەریایی واشنتۆن ببنەوە. 
سەبارەت بە زیانەکانى ئێرانیش، بەپێى ڕاپۆرتى کەناڵى جەزیرە، خەمڵانەکان دەریدەخەن بەهۆى گەمارۆکانى ئەمریکاوە بۆ سەر بەندەرەکانى ئێران، ئەو وڵاتە ڕۆژانە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیان دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە ئێران لەسەدا ٩٠ـى بازرگانییەکەى پشت بەو بەندەرانە دەبەستێت کە دەکەونە سەر کەنداو، هەروەها داهاتى ساڵانەى زیاتر لە ١١٠ ملیار دۆلارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: تێچووی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لە زیانەکەى زیاترە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕاگرتنی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ ئیسپانیا داوای ڕۆڵگێڕان له‌ چین ده‌كات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە هەنگاوێکی مەترسیدارە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: جەنگ زیانی نزیکەى ٢٧٠ ملیار دۆلاری لێکەوتوەتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نەوت لە خوار ١٠٠ دۆلارەوەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی سەرەتا زیان بە ئەمریکا دەگەیەنێت

سەرەتا