3 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

چین: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە هەنگاوێکی مەترسیدارە

وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداری دەدات کە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە هەنگاوێکی "مەترسیدارە"، ئێرانیش  بە هێرش بۆ سەر ئابووریی جیهان وەسفی دەکات. 
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران و زیادکردنی جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا، تەنیا دەبنە هۆی ئاگرخۆشکردنی زیاتری گرژییەکان لە ناوچەکەدا، هەروەها ئەم هەنگاوەی واشنتۆنی بە کارێکی "مەترسیدار و نابەرپرسانە" ناوزەند کرد. 
هاوکات شی جین پینگ، سەرۆککۆماری چین، داوای کرد کە سەروەریی خاکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی ڕێزی لێ بگیرێت و ڕێگری بکرێت لە هەر پەرەسەندنێکی سەربازی کە سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات. 
لەلایەکی دیکەوە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپدا، ڕایگەیاند: "ئایا دەکرێت لە جەنگێکی نایاساییدا و لە ڕێگەی هێرشێکی تۆڵەسەندانە بۆ سەر ئابووریی جیهانی سەرکەوتن بەدەست بهێنرێت؟ " بەقایی ئاماژەی پێ کرد کە ئەم ڕەفتارەی واشنتۆن هاوشێوەی "بڕینی لووتی خۆتە لە توڕەیدا، جەختیشی کردەوە کە تێکدانی بازاڕی وزە و ئابووریی جیهانی لە پێناو مەرامی سیاسی، زیانی گەورە بە هەموو لایەک دەگەیەنێت نەک تەنیا تاران. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: تێچووی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لە زیانەکەى زیاترە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕاگرتنی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ ئیسپانیا داوای ڕۆڵگێڕان له‌ چین ده‌كات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە هەنگاوێکی مەترسیدارە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: جەنگ زیانی نزیکەى ٢٧٠ ملیار دۆلاری لێکەوتوەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نەوت لە خوار ١٠٠ دۆلارەوەیە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی سەرەتا زیان بە ئەمریکا دەگەیەنێت

سەرەتا