3 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا كاتی گهڕی دووهمی دانوستانی تاران و واشنتن دیاری نهكراوه
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکراى کرد، ئەم هەفتەیە شاندنی ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە لە ئیسلامئاباد کۆدەبنەوە، پاکستانیش دەڵێت: هێشتا کاتی بەڕێوە چوونی گەڕی دووەم دیاری نەکراوە.
ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایکرد کە بڕیارە لەم هەفتەدا هەردوو تیمی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بگەڕێنەوە ئیسلامئاباد بۆ ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ لە پێناو کۆتایی هێنان بە جەنگ.
سەرچاوەیەکی پاکستان لەم بارەوە ئاشکرایکردووە کە پێشنیازی دانوستانێکی نوێیان بۆ ئێران و ئەمریکا کردووە، بەڵام تا ئیستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە جەی دی ڤانس لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد "هەموو شتەکانی بە خراپی تێنەپەڕیوە"، بەڵام جەختی لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتیی واشنتۆن کردەوە کە بریتییە لە بێبەشکردنی تەواوەتیی تاران لە توانای پیتاندنی یۆرانیۆم و بردنە دەرەوەی سەرجەم یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی ناو ئەو وڵاتە.
ناوبراو ئاماژەی پێ کرد کە ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دانوستانەکان تەنیا بەندە بە ئێرانییەکان و ئاستی وەڵامدانەوەیان بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا، چونکە واشنتۆن چیتر چاوپۆشی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان ناکات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتریش دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە سەدا ٨٠ی گفتوگۆکانی ئیسلامئاباد ئەرێنی بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە