20/04/2026 245 جار خوێنراوەتەوە

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ یابان ڕوویدا و هۆشداری له‌ دروستبوونی تسونامی ده‌درێت

په‌یام

ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7 پۆینت 4 پلە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند و هۆشداریی درا لە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی تسونامی بە بەرزی سێ مەتر لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە. 

ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی سەرەتایی 7 پۆینت 4 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، لە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ڕووی داوە. ئاژانسەکە هۆشداریی توندی داوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی شەپۆلەکانی "تسونامی" کە رەنگە بەرزییەکەیان بگاتە 3 مەتر لە پارێزگای ئیواتیه و بەشێک لە دوورگەی هوکایدۆ. 

لە لایەکی دیکەوە، ناوەندی ئەوروپا-دەریای ناوەڕاست بۆ چاودێریی بوومەلەرزە (EMSC) ئاماژەی پێ کردووە، گوڕی بوومەلەرزەکە 7 پۆینت 4 پلە بووە و لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی هۆنشۆی ژاپۆنی داوە. ناوەندەکە ڕوونیکردەوە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٣ کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا