19/04/2026 324 جار خوێنراوەتەوە

میدیای ئەمریكی: هەڕەشەكانی ترەمپ تەنیا دەربڕینێك بووە بۆ ترساندنی ئێران

پەیام 

میدیای ئەمریكی ئاشكرای دەكات كە هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ لەناوبردنی شارستانییەتی ئێران تەنیا دەربڕینێك بووە بۆ ترساندنی ئێران.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی ئیدارەی واشنتۆنەوە بڵاوی كردەوە: پەیامە تووندەكانی دۆناڵد ترەمپ بەشێك نەبووە لە پلانی فەرمیی ئاسایشی نیشتمانی، بەڵكو تەنیا بۆ ترساندنی تاران بووە تاوەكو ناچاریان بكات بۆ سەر مێزی دانوستان بگەڕێنەوە. 

بە پێی ئەو سەرچاوەیە، ترەمپ بە ڕاوێژكارەكانی ڕاگەیاندووە، بە ئەنقەست زمانی سووكایەتی و وشەی نەشیاو و "سوپاس بۆ خوای" بەكارهێناوە تاوەكو وەك كەسێكی "ناجێگیر" دەربكەوێت، چونكە پێی وایە ئێرانییەكان تەنها لەو جۆرە زمانە تێ دەگەن و ئەمەش خێراتر كۆتایی بە ململانێكان دەهێنێت. 

لە لایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەكە نووسیویشیەتی: سەرۆكی ئەمریكا بە توندی دژی ناردنی سەرباز بووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خاركی ئێران، سەرەڕای ئەوەی ڕاوێژكارە سەربازییەكانی پێیان ڕاگەیاندووە، كە ئۆپڕاسیۆنەكە سەركەوتوو دەبێت و كۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز مسۆگەر دەكات، بەڵام ترەمپ ترسی هەبووە لەوەی سەربازانی ئەمریكا ببنە "ئامانجێكی ئاسان" و زیانی گیانیی زۆریان بەر كەوێت و سەربازەكانیان بكوژرێن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێكدادانی ئه‌مریكا و ئێران بگاته‌ ئه‌م ئاسته‌ ئاگربه‌ست هه‌ڵده‌وه‌شێتێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گفتوگۆكان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا خامنه‌یی ببینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیپلۆماتكارێكی ئه‌ورووپی: تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ جه‌نگی سه‌ر ئێران بهێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. كه‌سێك شه‌ش ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگایەکی نەمسا دوو ئەفسەری باڵای ڕژێمی پێشووی سووریا دادگایی ده‌كات

سەرەتا