20/04/2026 294 جار خوێنراوەتەوە

وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانی ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت

شاندی ئەمریکا بۆ بەشدارى لە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، بەرەو پاکستان بەڕێ کەوتووە و باسیش لەوە دەکرێت کە سبەی دانوستان بەڕێوە بچێت. 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کە شاندی دانوستانکاری ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جەی دیڤانس و ئەندامێتی ویتکۆف و کوشنەر بەرەو پاکستان بەڕێکەوتوون و ئێوارەی ئەمڕۆ دەگەنە ئیسلام ئاباد بە مەبەستی ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، پێشتریش دوو فڕۆکەی ئەمریکی بۆ ئامادەکاری ئەمنیی و ئەکنیکی گەیشتبوونە وڵاتەکە و ئەمڕۆیش فڕۆکەیەکی دیکەی شاندەکە گەیشتووە، بەڵام نازانرێت ئایا ئەندامانی شاندەکە بوون یان نا. 

 ئاژانسی ئەنادۆڵۆ لە سەرچاوە پاکستانییەکانەوە گواستوویەتییەوە کە، شاندە باڵاکەی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە دووەمین خولی دانوستانەکان لەگەڵ تاران گەیشتوونەتە ئیسلام ئاباد و سەردانەکەیان بە هەنگاوێکی گرنگ ناو برد بۆ شکاندنی بەستەڵەکی دیپلۆماسیی نێوان هەردوو وڵات. 

لای خۆیشەوە عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆندیا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی ڕایگەیاندووە هەڕەشە و داواکارییە نالۆژیکییەکانی واشنتن بەڵگەن لەسەر جددی نەبوونی لە دانوستانەکاندا و جەختی لەوە کردەوە کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نەتەوەیی، تاران هەموو تواناکانی بەکار دەهێنێت. 
 هەروەها ئەسۆشەیتد پرێس لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە کە پاکستان هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لە سێشەممەدا چڕ کردووەتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا