پێش 3 هەفتە
213 جار خوێنراوەتەوە
دوو فڕۆکەی شاندی دانوستانكاری ئهمریكی گەیشتە ئیسلامئاباد
پهیام
سەرچاوە پاکستانییەکان بڵاویانکردوەتەوە کە دوو فڕۆکەی هەماهەنگى شاندی دانوستانکاری ئەمریکا گەیشتوونەتە ئیسلامئاباد کە کاریان بریتییە لە جێبەجێکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان و ئامادەکاری بۆ گەیشتنی شاندەکانى ئەمریکا بۆ شارەکە.
بەرپرسانی پاکستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایان کردووە کە شاندێکی ئەمریکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران گەیشتنە وڵاتەکەیان و کار بۆ جێبەجێکردنی ئامادەکارییەکان دەکەن بۆ مەبەستى دەستپێکردنەوەى خوولى دووەمی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا.
بە پێی ئەو لێدوانە، شاندەکە لە دوو فڕۆکە پێکهاتووە و گەیشتوونەتە ئیسلامئاباد.
هاوکات لەگەڵ ئەگەری دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ڕێکاری ئەمنی توند لە ئیسلامئاباد گیراوەتە بەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە