7 رۆژ پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق: هاورده‌كردنی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه
په‌یام
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند، هاورده‌كردنی وزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه و ڕه‌تی كرده‌وه هیچ بچڕانێك له‌و كاره‌بای له هه‌رێمه‌وه بۆی ده‌چێت ڕووی دابێت. ده‌شڵێت، ئه‌وان كاره‌با به گرێبه‌ستێك له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كڕن و په‌یوه‌ندیی به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه..
ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند: پێشتر وه‌زاره‌تی كاره‌با گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان واژۆ كردووه كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنانه كه به‌شێكی وزه‌ی كاره‌با دابین ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "هێشتا گرێبه‌سته‌كان به‌بێ پچڕان جێبه‌جێ ده‌كرێت و، دابینكردنی كاره‌باش به‌رده‌وامه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تاكه پچڕانێك كه ڕووی داوه، له هێڵی عێراقی- توركیایه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاركردن و نۆژه‌نكردنه‌وه به كاتی ڕاگیراوه.
فرۆشتنی كاره‌بای هه‌رێم به عێراق له كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵه به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ڵێن توانانی دابینكردنی كاره‌بای ته‌واویان بۆ هه‌رێم نییه، به‌ڵام به‌شێك له كاره‌بای هه‌رێمیان له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به عێراق فرۆشتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە