2 کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

ئێران كوژرانی لاریجانی راگه‌یاند و ده‌ڵێت تۆڵه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌


وەک تۆڵەیەک بۆ کوژرانی عەلی لاریجانی و غولام ڕەزا سولەیمانی کە لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا لە تاران گیانیان لەدەستدا، ئێران بە دوو شەپۆلی مووشەکیی توند ناوەڕاستی ئیسرائیلی کردە ئامانج و دوو کەسی کوشت. 

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کوژرانی عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنەکە و غولام ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی بەسیجی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا پشتڕاستکردەوە. 
لاریجانی، کە وەک ڕێبەری کردەیی ئێران دوای کوژرانی خامنەیی لە ٢٨ی شوباتدا دەبینرا، لەگەڵ مورتەزای کوڕی و عەلی ڕەزا بەیاتی یاریدەدەری لە کاتی سەردانی کچەکەیدا لە تاران کرانە ئامانج. 
لە تۆڵەی ئەمەدا، ئێران ناوەڕاستی ئیسرائیلی مووشەکباران کرد، تیمەکانی فریاگوزاری ڕایانگەیاند لە ناوچەی ڕامات گان دوو کەس کوژراون و برینداری سەخت لە هەشت شوێنی جیاوازدا هەن. 
هێرشەکان وێرانکاریی زۆریان لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری تەلئەبیب دروستکرد و هاتوچۆی ئەو ناوچەیە ڕاگیراوە، هەروەها پاشماوەی مووشەکەکان لە چوار شوێن کەوتونەتە خوارەوە. 
هاوکات، وەزارەتی تەندروستیی قەوارەی زایۆنی ئاشکرای کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩٢ کەس بریندار بوون، بەمەش کۆی بریندارانی جەنگ گەیشتە سێ هەزار و ٧٢٧ کەس، کە ٧٤یان کەسیان لەژێر چارەسەردان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران كوژرانی لاریجانی راگه‌یاند و ده‌ڵێت تۆڵه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    داواى چۆڵكردنی چوار گوند له‌ باشووری لوبنان ده‌كرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی کەنداو به‌ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیی بۆردومان ده‌كرێن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: عه‌لی لاریجانیمان كوشت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامی لاریجانی بۆ وڵاتانی ئیسلامی: ئەمریكا و ئیسڕائیل دژومنتانن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گەشتەكانی فڕۆكەخانەی دوبەی بە شێوەیەكی پلەبەندی دەستیان پێكردووەتەوە

سەرەتا