2 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل: وهزیری ههواڵگری ئێرانمان كوشت
پهیام
دواى ئەوەى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکى ئاسمانییدا وەزیرى هەواڵگری ئێرانیان بە ئامانجگرتووە، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتى بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، وەزیرى هەواڵگرى ئێران لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراوە.
کەناڵی ١٢ی زایۆنی لە زاری بەرپرسێکی باڵای قەوارەی زایۆنییەوە ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان ئۆپراسیۆنێکیان بۆ تیرۆرکردنی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگری ئێران ئەنجامداوە و ئێستا پشتڕاستکراوەتەوە کە ناوبراو لە بۆردومانەکەدا کوژراوە.
لە لایەکی دیکەوە، سوپای زایۆنی تەواوکردنی شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکانی بۆ سەر تاران ڕاگـەیاند. سوپا رایگەیاندبوو ئەم هێرشانە بە پلەی یەکەم بارەگاکانی فەرماندەیی، پێگەکانی پەیوەست بە سیستمی موشەکی بالیستی و ژێرخانە سەربازییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
لەبارەى زیانى هێرشەکانەوە لە ناوخۆی ئێران، ئاژانسی "تەسنیم" ی ئێرانی ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکی و زایۆنی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبوونەکانی پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژئاوای ئێران، ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە