1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
ههولێر و بهغدا رێكهوتن و دهستكرایهوه به ههناردهكردنی نهوت
پهیام
عێراق بە فەرمی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی کێڵگەکانی کەرکووکی لە ڕێگەی بۆرییەوە بەرەو بەندەری جیهانی تورکی دەستپێکردەوە، ئەمەش دوای ڕێكهوتنی ههرێم و بهغدا دێت لهسهر پرسی ههناردهكردنی نهوت.
کۆمپانیای نەوتی باکوور لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە دوای ماوەیەک لە وەستان، هێڵی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جیهانی تورکی چالاک کراوەتەوە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی عێراقدایە بۆ زیادکردنی توانای گواستنەوە و سوودوەرگرتن لە ژێرخانی وزە لە باکووری وڵات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی جیهانی.
هاوكات وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 18ی ئادار، كاتژمێر 6:30، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەستی بە کارپێکردنی وێستگەی نەوتی سارالو بۆ گواستنەوەی 250 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بۆ وێستگەی فیشخابوور کرد تا لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركی لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست بكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردۆتەوە، پرۆسەی ڕەوانەکردنی نەوتەکە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستیپێکردووە.
لە کاتێکدا عێراق سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی کەرتی وزەیە، ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، بەتایبەت لە سایەی ئەو گرژییانەی کە قەوارەی زایۆنی و سوپای زایۆنی لە ناوچەکەدا دروستیان کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە