2 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی نهوت: ڕهفتارهكانی ههرێم بهڕێگریكردن له ههناردهی نهوت زیان به ههموو عێراق دهگهیهنێت
پهیام
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێک لە بارەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بڵاو دەکاتەوە و بە سیاسی و حزبی ناوی دەبات، هەروەها دەڵێت ڕەفتارەکانی هەرێم زیان بە بەرژەوەندی هەموو عێراقیەکان دەگەیەنێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات ڕێگری لە هەناردەی نەوت نەکات، بەتایبەت کە بەهۆی ڕاوەستانی هەناردە لە گەرووی هورمزەوە، ئێستا پێویستییەکی زۆر بە هەناردەکردنی نەوت هەیە لە ڕێگەی بۆریی باکوورەوە.
وەزارەتەکە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی بە "هەڵوێستێکی حزبی و سیاسی" ناوبرد و ڕەفتارەکانی هەولێری بە "مەترسییەکی نابەرپرسانە" وەسف کرد کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دەگەیەنێت، هاوکات هەرێمی کوردستانی بە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی ماددەکانی دەستوور تۆمەتبار کرد.
لە بەشێکی دیکەدا، وەزارەتی نەوت جەختی لەوە کردەوە کە بۆریی نەوتی (عێراق - تورکیا) موڵکی حکومەتی فیدڕاڵییە و لەڕووی یاساییەوە دەبێت تەنها بەغدا سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی ئەو هێڵی بۆرییانە بکات.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پرسی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەرکی وەزارەتی داراییە نەک سامانە سروشتیەکان و نابێت ببەسترێتەوە بە کێشەی نەوتەوە.
لە کۆتاییشدا، وەزارەتەکە سیستمی ئەسیکۆدای بە گرنگترین ڕێکار بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دانا و دڵنیاییدا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ خێرا گێڕانەوەی کارکردن بە بۆریی نەوتی کەرکووک - جیهان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە