2 رۆژ پێش ئێستا
152 جار خوێنراوەتەوە
كه‌ناری خۆراوا.. ته‌نها له مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی 500 كه‌س ده‌ستگیركراون كه 39ـیان منداڵن
سێ دامه‌زراوه‌ی مافی مرۆڤی فه‌ڵه‌ستینی ڕایده‌گه‌یه‌نن سوپای داگیركه‌ری زایۆنی له ماوه‌ی مانگێكدا له كه‌ناری خۆراوای داگیركراو نزیكه‌ی 500 كه‌سی ده‌ستگیر كردووه و له‌نێویاندا 39 منداڵ هه‌ن.
ده‌سته‌ی كاروباری دیل و ئازادكراوان و یانه‌ی دیله‌كان و دامه‌زراوه‌ی زه‌میر بۆ كاروباری دیله‌كان و مافی مرۆڤ له فه‌ڵه‌ستین له ڕأگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا ئاشكرایان كردووه، له ده‌ستپێكی كۆمه‌ڵكوژیی سه‌ر غه‌ززه له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی داگیركه‌ره‌وه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023 تا ئێستا 17 هه‌زار و 500 كه‌س ده‌ستگیر كراون له‌نێویاندا 545 ئافره‌ت و هه‌زار و 400 منداڵ هه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و ڕه‌شبگیریی چڕدا پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانی مه‌یدان و ڕووخاندنی ده‌یان خانوو به‌ڕێوه‌چووه به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی جنین و توڵكه‌ره‌م كه به‌راورد به 25 ساڵی ڕابردوو گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین هه‌ڵمه‌تی دوژمنكاریان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌م ئامارانه هیچ كام له ده‌ستگیركردن و ڕفاندن و به‌دیلگرتنه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له‌خۆ ناگرێت و ته‌نیا كه‌ناری خۆراوا ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و دامه‌زراوانه ڕاشیان گه‌یاندووه: له مانگی ئایاری ڕابردوودا له كه‌ناری خۆراوای داگیركراو 488 فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیر كراون كه له‌نێویاندا 39 منداڵ و 23 ئافره‌ت هه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە