09/03/2026 398 جار خوێنراوەتەوە

بۆ پاراستنی بنكەکانى ئەمریكا، ئۆكرانیا تیمێكی پسپۆڕى بوارى درۆنى ناردووەتە ئوردن

پەیام

فۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی تیمێكی تایبەت لە شارەزایانی بواری درۆن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ڕاوكەری بۆ پاراستنی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت لە وڵاتی ئوردن، ڕەوانە كردووە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە واشنتۆن بە فەرمی داوای هاوكاری لە كیێڤ كردبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی كە لە ڕێگەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانەوە دەكرێنە سەر هێزەكانیان لە ناوچەكەدا.

بەپێی وتەی زێلێنسكی، داواكارییەكەی ئەمریكا ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتووە و تیمی ئۆكرانیش هەر ڕۆژی دواتر بەرەو ناوچەكە بەڕێكەوتوون. لە هەمان كاتدا، بەرپرسێكی باڵای ئۆكرانیا بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" جەختی كردووەتەوە كە ناردنی ئەم سەرباز و پسپۆڕانە بە ئامانجی یارمەتیدانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیەتی بۆ تێكشكاندنی ئەو درۆنە ئێرانییانەی كە لە هێرشەكاندا بەكاردەهێنرێن، ئەمەش نیشانەی گۆڕانكارییەكی نوێیە لە هاوكارییە سەربازییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

لە لایەكی ترەوە، ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" ئاشكرای كردووە كە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئۆكرانیا بۆ كڕینی مووشەكی ڕاوكەر و سیستەمی بەرگری كە لە كیێڤ دروستكراون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا كاتی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی تاران و واشنتن دیاری نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌وڵێكی دیبلۆماسییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا بەنیازە كتێبی جەنگ چاپ بكاتەوە و بەسەر هاووڵاتیان دابەشی بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بە توندی هۆشداری دایە بەغداد و باڵیۆزی عێراقیشی بانگهێشت كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى پشتیوانینەکردنى ئەمریکا، ترەمپ تاووتوێی كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە ئەورووپا دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆسکۆ: سیاسەتی دەستدرێژیکارانە شکستی هێنا و ڕۆڵمان هەبوو لە ئارامیی ناوچەکەدا

سەرەتا