1 کاتژمێر پێش ئێستا
199 جار خوێنراوەتەوە
سوپاى پا'سدا'ران: ئێمە هێرشەکەى سەر پاڵاوگەى لانازمان ئەنجام نەداوە
پەیام
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەتی دەكاتەوە ئەوان و گروپەکانى
بەرەى بەرەنگاریى هێرشی سەر پاڵاوگەی لانازیان لە شاری هەولێر ئەنجام دابێت.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سوپای پاسدارانی وڵاتەكەیەوە
بڵاوی كردەوە كە هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سەر پاڵاوگەی لاناز لە شاری هەولێر لە هەرێمی
كوردستان كە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە "لەلایەن ئێران و گروپەكانی بەرەی
بەرەنگارییەوە ئەنجام نەدراوە".
سەرچاوەكەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایشیگەیاندووە: زانیارییەكانمان ئەوە دەردەخەن
هێرشەكەی سەر پاڵاوگەی لاناز و فڕۆكەخانەی كوەیتیش لەلایەن ئەمریكا، یان قەوارەی
زایۆنییەوە ئەنجام دراوە و ئامانجیش لەم كارە فراوانكردنی شەڕە.
سوپای پاسداران جەختیش لەوە دەكاتەوە كە ئێران، یان بەرەی بەرەنگاری هێرش
بكەنە سەر هەر شوێنێك بە فەرمی ڕایدەگەیەنن.
شەوی ڕابردوو و بەیانی ڕۆژی هەینیش بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش كرایە سەر پاڵاوگەی
لاناز لە ڕۆژاوای شاری هەولێر و ئاگر و دووكەڵ لە بەشێكی پاڵاوگەكە بەرز بووەوە، بەڵام
هیچ زانیارییەك بڵاو نەكراوەتەوە كە زیانی گیانیی لێ كەوتبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە