2 کاتژمێر پێش ئێستا 53 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی سڕبیا: خۆمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك ئامادە دەکەین

پەیام 

سەرۆكی سڕبیا هۆشداری لە هاوپەیمانیی سەربازیی سێقۆڵیی نێوان كرواتیا و ئەلبانیا و كۆسۆڤۆ دەدات و ڕایدەگەیەنێت كە وڵاتەكەی خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك ئامادە دەكات.

ئەلێكساندەر ڤوچێچ، سەرۆكی سڕبیا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی بە وردی چاودێری پەرەسەندنی پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان كرواتیا و ئەلبانیا و كۆسۆڤۆ دەكات. 

ڤوچێچ ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو سێ وڵاتە چاوەڕێی كاتێكی گونجاو دەكەن بۆ هێرشكردنە سەر سربیا، بەڵام جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی بە تەواوی بۆ ئەو ئەگەرە ئامادەیە.

ئەم هۆشدارییەی ڤوچێچ دوای ئەوە دێت كە لە 18ی ئازاری 2025، هەریەكە لە كرواتیا و ئەلبانیا و كۆسۆڤۆ ڕێككەوتننامەیەكی بەرگریی هاوبەشیان لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیا واژۆ كرد بە مەبەستی بەهێزكردنی هەماهەنگییە ئەمنییەكانیان. سەرۆكی سربیا باسی لەوەش كرد كە وڵاتەكەی خاوەنی سیستەمی چەكی زۆر پێشكەوتووە، لەوانە مووشەكی "هایپەرسۆنیك"ی چینی كە مەوداكەی دەگاتە 400 كیلۆمەتر.

سەرەڕای ئەم ئاڵۆزییانە، ڤوچێچ ڕایگەیاند كە سربیا هێشتا پارێزگاری لە پەیوەندییە باشەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ دەكات و بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی بێلایەنی سەربازی، كرواتیایشی تۆمەتبار كرد بەوەی لە ساڵ و نیوی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵی تێكدانی سەقامگیری و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی سڕبیای داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی سڕبیا: خۆمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك ئامادە دەکەین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئیسڕائیلی: بۆ ڕاگرتنى جەنگ، ترەمپ مۆڵەتی یەك هەفتەی داوەتە ئیسڕائیل

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كرملن: ڕووسیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی ئێران خستوه‌ته‌ ڕوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ نەتەنیاهوو بڕیارى كۆتاییهێنان بە جەنگ دەدەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پاراستنی بنكەکانى ئەمریكا، ئۆكرانیا تیمێكی پسپۆڕى بوارى درۆنى ناردووەتە ئوردن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ پەنادەباتە بەر گۆڕینی پلانەكەی و هەنگاونان بەرەو جەنگێكی درێژخایەن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ وەك پیاوی ئاشتی خۆی ناساند، بەڵام بووە هەڵگیرسێنەرى جەنگ

سەرەتا