09/03/2026 945 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لەگەڵ نەتەنیاهوو بڕیارى كۆتاییهێنان بە جەنگ دەدەین

پەیام

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، بڕیاری كۆتاییهێنان بەجەنگ، بە هاوبەشی لەگەڵ نەتەنیاهوو دەیدەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: لەگەڵ بنامین نەتەنیاهوو پێكەوە بڕیاری دەستپێكردنی جەنگیان دژی ئێران داوە، هەروەها بڕیاری كۆتاییهێنان بە جەنگی دژی ئێران بڕیارێكی هاوبەش دەبێت لەگەڵ نەتەنیاهوو، بەڵام قسەی كۆتایی لای واشنتۆن دەبێت، هاوكات ئاشكرای كرد كە پێشبینی دەكەن جەنگەكە 4 بۆ 6 هەفتە بخایەنێت.

ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفۆنیدا جەختی كردەوە، ئەگەر هەوڵەكانی ئەو و سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی نەبوایە، تاران ئەو قەوارەیەی لەناو دەبرد. وتیشی: "پێكەوە ئەو دەوڵەتەمان وێران كرد كە دەیویست ئیسڕائیل لەناو ببات، بۆیە بڕیارەكانیشمان هاوبەش دەبن."

ئەم لێدوانانە تەنها چەند كاتژمێرێك دوای ئەوە دێن كە ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران، "موجتەبا خامنەیی" وەك جێگرەوەی باوكی بۆ پۆستی ڕێبەری باڵا هەڵبژارد. پێشتریش ترەمپ بە كەناڵی (ئەی بی سی)ی ڕاگەیاندبوو، تەمەنی ڕێبەرە نوێیەكە بەبێ ڕەزامەندیی كۆشكی سپی درێژ نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: داوام له‌ سه‌رۆكی چین كرد چه‌ك بۆ ئێران نه‌نێرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاپا ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تڕه‌مپ دژ به‌ ئێران ده‌كات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا ڕه‌خنه‌ له‌ گه‌مارۆدانی گه‌رووی هورمز ده‌گرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: بیرم لە درێژکردنەوەى ئاگربەست نەکردوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا كاتی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی تاران و واشنتن دیاری نه‌كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌وڵێكی دیبلۆماسییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ كردووه‌

سەرەتا