3 کاتژمێر پێش ئێستا
525 جار خوێنراوەتەوە
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئێران سێ جۆر چەكی نوێی ستراتیژیی خستە خزمەتەوە
پەیام
لە پەرەسەندنێكی سەربازیی بێوێنەدا، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ جۆری نوێی چەكی ستراتیژیی دژی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی خستە خزمەتی سەربازییەوە و لە بەرەكانی جەنگدا بەكاری هێنان.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند كە مووشەكی بالیستیی "خوڕەمشەهر-4"یان بەكارهێناوە بۆ پێكانی فڕۆكەخانەی بنگۆریۆن و بنكەیەكی ئاسمانیی قەوارەی زایۆنی، كە توانیویەتی چەندین چینی بەرگریی ئاسمانی ببڕێت. ئەم مووشەكە مەودای دوو هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت و كڵاوە جەنگییەكەی هەزار و 500 كیلۆگرامە.
هاوكات بۆ یەكەمجار درۆنی خۆكوژی "حەدید 110"ی بە بزوێنەری جێت و خێرایی 500 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بەكارهێناوە.
لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوە ئەمنییەكان باس لە بەكارهێنانی بەلەمی خۆكوژ بۆ بە ئامانجگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە نزیك ئاوەكانی عێراق لە كەنداو دەكەن، كە ئەمە یەكەم ڕووداوی لەو شێوەیەیە لە ناوچە ئاوییەكانی عێراقدا لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا لە كۆتایی مانگی شوباتەوە.
ئەم هەنگاوانەی تاران هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستپێكردنی "قۆناغی دووەم"ی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی تەلئەبیب دژی ئێران، كە ئاماژەیە بۆ نزیكبوونەوەی ناوچەكە لە جەنگێكی سەرتاسەری و وێرانكەر كە هەموو سنوورە ئەمنییەكان دەبەزێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە