06/03/2026 289 جار خوێنراوەتەوە

هێرشکرایە سەر کێڵگەیەکى نەوت لە پارێزگاى دهۆک و بەرهەمهێنان ڕاگیرا

پەیام 

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: شەوی رابردوو گرووپە لە یاسا دەرچووەکانى عێراق هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەیەکى نەوت لە پارێزگای دهۆك و لەئەنجامدا بەرهەمهێنان ڕاگیراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هێرشکە بۆ سەر كێڵگەی نەوتی  HKN لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە زیان بەر کێڵگەکە کەوتووە و بووەتە هۆى ئەوەى بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەکە بوەستێت.

سامانە سروشتییەکانى هەرێم داواش لەحكومەتی فیدراڵی عێراق دەكات ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی هەرێمی كوردستان و ژێرخانی ئابووری و كەرتی نەوت و غاز بكات.
 
ماوەى حەوت ڕۆژە هێرش بۆ سەر ئێران لەلایەن  قەوارەى زایۆنى و ئەمریکاوە دەستیپێکردووە و هەرێمى کوردستانیش بەدەر نەبووە لە بەرکەوتنى پریشکى ئەو جەنگە و تائێستا دەیان مووشەک و درۆن ئاڕاستەى پارێزگاکانى هەرێم بە تایبەت هەولێر کراوە و زۆرینەیان بەرپەرچدراونەتەوە و پوچەڵکراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا