8 کاتژمێر پێش ئێستا
408 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هێز بێتە نێو وڵاتەکەمان، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج
پەیام
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هۆشداری توندى ئاڕاستەى هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند "لە ئەگەری هاتنی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر سنوورەکانی ئێران، سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج".
میدیا فەرمییەكانی ئێران ئەمڕۆ 6/3/2026 لەزاری عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان، نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بڵاویانكردەوە، فەرماندەکانی سەرجەم هێزە چەکدارەکان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ستراتیژی و بەرنامەى بەرگریی جۆراوجۆرەوە، باڵادەستیی تەواویان بەسەر ناوچەکە و کەنداودا هەیە؛ لەسەر ئەم بنەمایەش "هاوکێشەیەکی نوێ" لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دروستکراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بە دۆستان و برایانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەگەیەنین، کە تاوەکو ئێستا تەنیا بنکەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و گروپە جوداییخوازەکان لە هەرێم کراونەتە ئامانج".
عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان دەشڵێت، "ئەگەر ڕێگە بدرێت بە بەردەوامیی ئامادەیی و پیلانگێڕی لە هەرێمەوە بۆ سەر سنورەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەوا سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە شێوەیەکی بەرفراوان دەکرێنە ئامانج و پەیوەندییە دۆستانەکان و پشتگیرییە بێدریغەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕۆژە سەختەکاندا (وەک کاتی هێرشی داعش) ڕادەگیرێن".
لە نوێترین هەڵوێستیدا سەرۆكی ئەمریكا هانى کورد دەدات بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بۆ سەر ئێران، کە ئەوەش بە بۆچوونى چاودێران بە زیان بۆ هەرێمى کوردستان دەشکێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە