6 کاتژمێر پێش ئێستا 236 جار خوێنراوەتەوە

سۆران.. کەوتنەخوارەوەى درۆنێک بەسەر ماڵێکدا برینداربوونى دوو کەسى لێکەوتەوە

پەیام 

لە شەش ڕۆژی ڕابردوودا چەند جارێك سنووری ئیدارەی سۆران بە درۆنی بۆمبڕێژكراو لەلایەن ئێرانەوە بۆردومان كراوە


شەوی ڕابردوو لە ئیدارەی سۆران درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بەسەر خانوویەكدا بەر بووەوە و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: درۆنێك لە قەزای ناوەندی سۆران كەوتەوە خوارەوە و بەر ماڵی هاووڵاتییەك كەوت كە بەهۆیەوە ئافرەتێكی بەساڵاچوو كە لە خانووەكە دەژیا بریندار بووە، هەروەها هاووڵاتییەكیش كە بەو شوێنە تێپەڕ دەبوو، بریندار بووە. 

بەپێی قسەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ڕووداوەكە زەرەر و زیانی بەر خانووی هاووڵاتیانیش لەو دەوروبەرە گەیاندووە.

لە ماوەی شەش ڕۆژی رابردوو هەر یەك لە چیای كۆڕەك، گوندی كەوەرتە، گوندی وەردێ، هەروەها سنووری ناحیەی وەرتێ و  فڕۆكەخانەی هەریر بە درۆنی بۆمبڕێژكراو لەلایەن ئێرانەوە بۆردومان كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێز بێتە نێو وڵاتەکەمان، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هانى کورد دەدات بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بۆ سەر ئێران

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشکرایە سەر کێڵگەیەکى نەوت لە پارێزگاى دهۆک و بەرهەمهێنان ڕاگیرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران.. کەوتنەخوارەوەى درۆنێک بەسەر ماڵێکدا برینداربوونى دوو کەسى لێکەوتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئێران سێ‌ جۆر چەكی نوێی ستراتیژیی خستە خزمەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا جووڵه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌زانێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان: به‌ درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر شاخی زمناكۆ

سەرەتا