8 کاتژمێر پێش ئێستا 323 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ هانى کورد دەدات بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بۆ سەر ئێران

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا هانى کورد دەدات بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بۆ سەر ئێران، دەشڵێت، "دەبێت بە شێوەیەكی شەخسی لە هەڵبژاردنی سەرۆكی داهاتووی ئێراندا بەشداربم".

سەرۆكی ئەمریكا پشتگیری هێرشی زەمینی كورد بۆ سەر ئێران دەكات و داوای دەستوەردانیش لە دیاریكردنی ڕێبەری نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.

لە لێدوانێكی نوێدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، پشتگیری لە هەر هێرشێكی كورد دەكەن بۆ سەر ئێران و پێی وایە ئەگەر كورد بییەوێت ئەو كارە بكات، ئەوا "كارێكی نایاب" دەبێت.  

ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد كە ئامانجی سەرەكییان لەناوبردنی سوپای ئێرانە، چونكە تاران هێرش دەكاتە سەر ئەو وڵاتانەی هیچ پەیوەندییەكیان بە ململانێكانەوە نییە و تەنها ناوچە مەدەنییەكان دەكاتە ئامانج، لە كاتێكدا ئێستا هەموو شتێك لە ناوخۆی ئێراندا لەناوچووە.

سەبارەت بە داهاتووی سیاسی تاران، ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ "ئاكسیۆس" دووپاتی كردەوە كە دەبێت بە شێوەیەكی شەخسی لە هەڵبژاردنی سەرۆكی داهاتووی ئێراندا بەشدار بێت، هاوشێوەی ئەوەی لە ڤەنزوێلا ئەنجامی داوە.

ئەو هۆشداریدا كە خراپترین سیناریۆ لێدانی ئێران و هاتنە سەركاری كەسێكی تری خراپە وەك ئەوانەی پێشوو. 

لەو چوارچێوەیەدا، ترەمپ ئەگەری جێنشینیی موجتەبا خامنەیی، كوڕی ڕێبەری پێشووی بە توندی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند كە پێویستە كەسێك دەسەڵات بگرێتە دەست كە ئاشتی و ئارامی بۆ وڵاتەكە بگەڕێنێتەوە. 

بە وتەی ترەمپ، واشنتۆن ڕێگە نادات سیستمێك لە تاران بەردەوام بێت كە هەمان سیاسەتەكانی ڕابردوو پەیڕەو بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى پەروەردە و خوێندنی باڵا: لە 8 تا 23ى ئەم مانگە پشوو دەبێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: خێروبێری ڕاپەڕین بۆ بەرپرسان بووە و قەیرانەكان بۆ خەڵكی ڕاپەڕیو

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێز بێتە نێو وڵاتەکەمان، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هانى کورد دەدات بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بۆ سەر ئێران

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشکرایە سەر کێڵگەیەکى نەوت لە پارێزگاى دهۆک و بەرهەمهێنان ڕاگیرا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران.. کەوتنەخوارەوەى درۆنێک بەسەر ماڵێکدا برینداربوونى دوو کەسى لێکەوتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئێران سێ‌ جۆر چەكی نوێی ستراتیژیی خستە خزمەتەوە

سەرەتا