2 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ ئەو پاداشە 50 ملیۆن دۆلارییەی بۆ مادۆری دانابوو بە هەواڵدەرەكانی نەدا
پەیام
دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ بەهۆی خیانەتی پاسەوانەكانی و ڕەتكردنەوەی پێدانی پاداشتە 50 ملیۆن دۆلارییەكە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، ئابڕووچوونێكی گەورەی هەواڵگری و سیاسی لەسەر ئاستی جیهان لێكەوتەوە.
لاری جۆنسن، شیكەرەوەی پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا (CIA) و بەرپرسی پێشوو لە نووسینگەی دژەتیرۆری وەزارەتی دەرەوە، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا پەردەی لەسەر نهێنییەكانی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی فەنزوێلا لادا.
جۆنسن ئاشكرای كرد كە پرۆسەكە هێرشێكی سەربازیی پاڵەوانانە نەبووە وەك ئەوەی ترەمپ بانگەشەی بۆ دەكات، بەڵكو پیلانێكی خیانەتكارانەی ناوخۆیی بووە.
بەپێی زانیارییەكان، شۆفێری تایبەت و پاسەوانەكانی مادۆرۆ لە بەرامبەر بەڵێنی وەرگرتنی 50 ملیۆن دۆلار، سەرۆكەكەیان بە ئەمریكییەكان فرۆشتووە.
ترەمپ لە ساڵی 2025دا بڕی پاداشتەكەی بۆ 50 ملیۆن دۆلار زیاد كردبوو تاوەكو بازنەی دەوروبەری مادۆرۆ فریو بدات، كە لە كۆتاییدا پلانەكە سەركەوت و بەبێ بەرگرییەكی ئەوتۆ مادۆرۆ دەستگیركرا.
بەڵام ئەوەی بووەتە جێی سەرسوڕمان، دوای كۆتایی پرۆسەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی مەرگ لەلایەن پاسەوانەكانەوە، ترەمپ ئامادە نەبووە پاداشتە بەڵێندراوەكە بدات.
جۆنسن ئەم ڕەفتارەی ترەمپی بە "خیانەتێكی هەرزان" ناوبرد و ڕایگەیاند: "ئەمە شەرمەزارییە بۆ ترەمپ كە فێڵی لەو كەسانە كردووە هاوكارییان كردووە و پاداشتەكەیانی خواردووە." ئەم ڕووداوە پرسیاری لەسەر دروستیی ئەو "دادپەروەرییە" دروستكردووە كە ترەمپ بانگەشەی بۆ دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە