2 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
کوژرانى 13 سەربازی ئەمریكا و برینداربوونى 210ی دیكە ڕاگەیەندرا، ئێرانیش دەڵێت زۆر زیاترە
پەیام
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاماری قوربانیبان و بریندارانی سوپای وڵاتەكەی لە جەنگی سەر ئێران ئاشكرا دەكات، کە تائێستا 13 سەربازی ئەمریكا كوژراون و 210ی دیكە برینداربوون، بەرپرسێکى ئێرانیش دەڵێت ئامارەکە زۆر زیاترە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە: لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگ لەگەڵ ئێران تائێستا 13 سەربازی ئەمریكی كوژراون و 210ی دیكەیش بریندار بوون.
ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: نزیكەی 170 لە سەربازە بریندارەكان كە لە دوو هەفتەی یەكەمی جەنگ لەگەڵ ئێران بریندار بوون، گەڕاونەتەوە بۆ خزمەت.
لە نوێترین ڕووداودا كە بووە هۆی كوژرانی سەربازانی ئەمریكا، فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكی لە جۆری كەی سی135 كە سووتەمەنی دەداتە فڕۆكەكان لە ئاسمانی عێراق كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سەرجەم ئەندامانی تیمەكەی كە ژمارەیەك شەش كەس بوو، كوژراون.
لە ڕووداوێكی دیكەیشدا و لە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی كەنداو درۆنێكی ئێرانی بنكەیەكی سەربازیی لە كوەیت پێكا و بە هۆیەوە بەهەمان شێوە شەش سەربازی ئەمریكی كوژران.
ئەمەو پێشتر عەلی لاریجانی سكرتێری گشتی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنییدا ڕەتی كردەوە ئەوەی ئەمریكا لەبارەی سەربازەكانی لە جەنگی سەر وڵاتەكەی بڵاوی دەكاتەوە ڕاست بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە