1 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: بەم نزیكانە هێزی دەریایمان یاوەری كەشتیەكان لە گەرووی هورمز دەكەن
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت بەمنزیكانە هێزی دەریایی وڵاتەكەی یاوەری كەشتییە نەوتییەكان لە گەرووی هورمز دەكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: كەشتییەكانی هێزی دەریایی ئەمریكا بەمنزیكانە دەست دەكەن بە یاوەری كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە كاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمز، بە بێ ئەوەی وادەیەكی دیارییكراو لەبارەی یاوەرییكردنی كەشتییەكان دیاری بكات.
لای خۆیەوە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ بڵاوی كردەوە: وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) لێكۆڵینەوە لە ناردنی كەشتی جەنگی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، ئەوەش وەك ئامادەكاریی بۆ یاوەرییكردنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە كاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا.
لە كاردانەوەی هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی لەلایەن ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی، ئێران ئەگەرچی بە فەڕمی گەرووی هورمزی دانەخستووە، بەڵام ڕێگە نادات هیچ كەشتییەك بپەڕێتەوە و هەر كەشتییەك بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی هەوڵی پەڕینەوە بدات هێرش دەكاتە سەر، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە