4 کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر جەنگی ئێران ـ ئیسرائیل بەپەلە كۆبووەوە

پەیام 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی جەنگی نێوان ئێران ـ ئیسرائیل كۆبوونەوەی بەپەلەی خۆی ئەنجام دا.

ئەمڕۆ لە سەر پرسی هەڕەشەی سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و لەسەر داوای ئێران و پشتویانی وڵاتانی جەزائیر و چین و پاكستان و ڕووسیا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرووەكان كۆوونەوەی بەپەلەی خۆی لە نیویۆركی ئەمریكا ئەنجام دا.

كۆبوونەوەكە بە بەشداری وڵاتانی ئەندام و دوو لایەنەكەی جەنگ و ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان  ئەنجام درا و رافایل گروسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمیش لە ڕێگەی پەیوەندی زیدیۆییەوە بەشداری لە كۆبوونەوەكە كرد و سەرنجەكانی خستەڕوو.

لە كۆبوونەوەوكەدا ئەنتۆنیۆ گۆتیررێس سكۆتری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە توندبوونەوەی خێرای ئاڵۆزییەكانی نێوان تاران و تەلئەبیب دا و داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی و لایەنە بەشدارەكانی جەنگەكە كرد دەرفەتێ: بە ئاشتی بدەن.

وتیشی ناوچەكە لە لێواری داڕماندایە و پێویستە ڕزگار بكرێت.

تا ئێستا كۆبوونەوەكە بەردەوامی هەیە و دیار نییە كە ڕاگەیەنراوی كۆتایی ئەنجومەنەكە لەبارەی جەنگەكەوە چۆن دەبێت لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەك وڵات داوای ئاگربەستی بەپەلەیان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشنیازی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەى مووشەکى بالیستی بۆ ئێران دەكرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمریكای بە بەشدار لە هێرشەكانی سەری ناوهێنا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر جەنگی ئێران ـ ئیسرائیل بەپەلە كۆبووەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا بەتوندى کوشتنى خامنەیی ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە پێشهاتی مەترسیدار دەدات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا داوا لە ئیسڕائیل دەكات بۆردومانی سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران ڕابگرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: ترەمپ بە پێویستى دەزانێت وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ئێران لەكاربخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێرانییه‌كان ئاماده‌ی دانوستانن و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن بێنه‌ كۆشكی سپیش

سەرەتا