5 کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

ماكرۆن داوا لە ئێران دەكات گەرەنتی لە ئاشتییبوونی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات

پەیام 

سەرۆكی فەڕەنسا داوا لە ئێران دەكات گەرەنتیی لە ئاشتییانەبوونی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات، هاوتا ئێرانییەكەیشی دەڵێ: ئێمە هەمیشە بۆ گەرەنتی ئامادەین.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، سەرۆكایەتی فەڕەنسا ئاشكرای كرد "ئیمانوێڵ ماكرۆن پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران ئەنجام داوە" و تێیدا داوای كردووە "تاران گەرەنتیی پێویست بدات كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆ ئاشتی بەكار دەهێنێت".

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ماكرۆن بە پزیشكیان ڕاگەیاندووە: پاریس بە هەموو شێوەیەك بوونی تاران بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی ڕەت دەكاتەوە، چونكە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەكات، بەڵام پێویستە بە ڕێی دیبلۆماسی و دانوستان بەری پێ بگیرێت.

سەرۆكی فەڕەنسا بەڵێنی بە هاوتا ئێرانییەكەی داوە "پاریس و هاوبەشە ئەورووپییەكانی كار لەسەر خێراكردنی دانوستانەكان دەكەن".

لای خۆیەوە و لەو پەیوەندییەدا، مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران وتویەتی: تاران هەمیشە بۆ گەرەنتی و دروستكردنی متمانە سەبارەت بە چالاكییە ئەتۆمییەكانی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئامادەیە.

پزیشكیان وتوشیەتی: وەڵامی ئێمە بۆ قەوارەی زایۆنی تووندتر و یەكلاكەرەوەتر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    "یەكێتیی ئەورووپا گەیشتووە بەو بڕوایەى ئیسرائیل پابەندی یاسای نێودەوڵەتی نییە"

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكرێت ئەگەر بەشداریی جەنگی سەر ئێران بكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن داوا لە ئێران دەكات گەرەنتی لە ئاشتییبوونی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتن: بە ئیسڕائیلمان وتووە هیچ بەڵگەیەك نییە ئێران هەوڵ بۆ چەكی ئەتۆمی بدات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بیل كلینتۆن: نەتەنیاهوو لەڕێى جەنگەوە دەیەوێت بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەى مووشەکى بالیستی بۆ ئێران دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمریكای بە بەشدار لە هێرشەكانی سەری ناوهێنا

سەرەتا