4 کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

پووتن: بە ئیسڕائیلمان وتووە هیچ بەڵگەیەك نییە ئێران هەوڵ بۆ چەكی ئەتۆمی بدات

پەیام 

سەرۆكی ڕووسیا دەڵێ: هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت ئێران هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی دەدات و ئەمەمان بە ئیسڕائیل گەیاندووە.

لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕووسیا چەندینجار ئیسڕائیلی لەوە ئاگادار كردووەتەوە نە لای ڕووسیا و نە لای ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی بیسەلمێنێت ئێران هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی بدات.

سەرۆكی ڕووسیا ئاشكرای كرد "چەند بیرۆكەیەمان پێشكەش ئێران و قەوارەی زایۆنی كردووە لەبارەی ئەوەی چۆن ململانێی بەردەوامی خۆیان ڕابگرن".

پووتن ڕایشیگەیاندووە: ڕووسیا ئامادەیە بۆ ئەوەی هاوكاریی ئێران بكات لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئاشتیانە. جەختیشی كردووەتەوە، تاران مافی خۆیەتی پەرە بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمی بدات.

لێدوانەكانی پووتن لەكاتێكدایە پێشتر ئێران چەندینجار جەختی لەوە كردووەتەوە لەسەر فەتوای خومەینی  دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بە حەرام دەزانن، بەڵام بەرنامە ئەتۆمییەكەیان لەپێناو مەبەستی ئاشتییدایە لە نموونەی بەرهەمهێنانی كارەبا و بەكارهێنانی بۆ بابەتی شارستانیی دیكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    "یەكێتیی ئەورووپا گەیشتووە بەو بڕوایەى ئیسرائیل پابەندی یاسای نێودەوڵەتی نییە"

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكرێت ئەگەر بەشداریی جەنگی سەر ئێران بكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن داوا لە ئێران دەكات گەرەنتی لە ئاشتییبوونی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتن: بە ئیسڕائیلمان وتووە هیچ بەڵگەیەك نییە ئێران هەوڵ بۆ چەكی ئەتۆمی بدات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بیل كلینتۆن: نەتەنیاهوو لەڕێى جەنگەوە دەیەوێت بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەى مووشەکى بالیستی بۆ ئێران دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمریكای بە بەشدار لە هێرشەكانی سەری ناوهێنا

سەرەتا