4 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

لە یەمەنەوە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكرێت ئەگەر بەشداریی جەنگی سەر ئێران بكات

پەیام 

حوسییەكانی یەمەن هەڕەشەی بەئامانجگرتنی كەشتییەكانی ئەمریكا دەكەن ئەگەر ئەو وڵاتە بەشداری لە جەنگی سەر ئێران بكات.

لە ڕاگەیەنراوێكی تەلەفزیۆنییدا، یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حوسییەكانی یەمەن ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران كەشتییە بازرگانیی و سەربازییەكانی لە دەریای سوور بۆردومان دەكەین.

یەحیا سەریع ڕایشیگەیاند: هێزەكانمان چاودێریی سەرجەم جووڵە دەریاییەكان لە ناوچەكە دەكەن، لەوانە ئەو جووڵانەی دژ بە وڵاتەكەمان ئەنجام دەدرێن و هەر ڕێوشوێنێكی ڕێپێدراو بۆ بەرگریی لە وڵاتەكەمان و گەلەكەمان پێویست بێت ئەنجام دەدەن.

وتەبێژی سەربازیی حوسییەكان ڕایشیگەیاند: جەنگ لەگەڵ ئیسڕائیل كە دەستدرێژیی دەكاتە سەر ئێران جەنگی سەرجەم ئوممەتی ئیسلامییە.

ئەو وتیشی: لە پشتی هەر وڵاتێكی عەرەبی و ئیسلامی دەوەستین كە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە هێرشی بكرێتە سەر، یان بڕیار بدات ڕووبەڕووی ئەو قەوارەیە بداتەوە.

هەڕەشەی نوێی حوسییەكان بە هێرشكردنە سەر كەشتیگەلی ئەمریكی لەكاتێكدایە سەرەتای ئایار، مانگی پێنجی ئەمساڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و حوسییەكانی یەمەن ڕێككەوتنێكی كاتییان بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانیان بۆ سەر یەكدی ڕاگەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    "یەكێتیی ئەورووپا گەیشتووە بەو بڕوایەى ئیسرائیل پابەندی یاسای نێودەوڵەتی نییە"

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكرێت ئەگەر بەشداریی جەنگی سەر ئێران بكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن داوا لە ئێران دەكات گەرەنتی لە ئاشتییبوونی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتن: بە ئیسڕائیلمان وتووە هیچ بەڵگەیەك نییە ئێران هەوڵ بۆ چەكی ئەتۆمی بدات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بیل كلینتۆن: نەتەنیاهوو لەڕێى جەنگەوە دەیەوێت بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەى مووشەکى بالیستی بۆ ئێران دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمریكای بە بەشدار لە هێرشەكانی سەری ناوهێنا

سەرەتا