23 کاتژمێر پێش ئێستا 578 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هەرسێ بنكەی فۆردۆ، ئەسفەهان نەتەنزی ئەتۆمی لە ناو خاكی ئێران بۆردومان كرد

پەیام

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمریكا بۆردومانی بنكەی فۆردۆ و دوو بنكەی دیكەی ئەتۆمیی ئێرانی كرد و سەرۆكی ئەو وڵاتەش دەڵێت: كۆتاییمان بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران هێنا.

تۆڕی، (ئێن بی سی) ئەمریكی ئاشكرای كرد، "هێزی دەریایی ئەمریكا لە ڕێی ژێرئاوگەرەكانیەوە بە 30 مووشەكی تۆماهۆك چەند ئامانجێكی لە نێو خاكی ئێران بۆردومان كردووە كە بریتی بوون لە هەردوو دامەزراوەی نەتەنز و ئەسفەهان".

ئێن بی سی ڕایشیگەیاندووە: فڕۆكە جەنگی "بی توو"ش،  12 موشەكی وێرانكەری شوێنە قایمەكانی بۆ سەر بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ بەر داوەتەوە".

ژمارەیەك سەرچاوە و تۆڕی هەواڵی ئەمریكی و جیهانیش لەوانە فۆكس نیوز، نیویۆرك تایمز و ڕۆیتەرز ئاشكرایان كرد كە "دەروازەی هەر دوو دامەزراوەی فۆردۆ بە دوو بۆمب بۆردومان كراون، شەش بۆمبی وێرانكەر لە بۆردومان سەر دامەزراوەی فۆردۆ بەكار هێنراون، هێرشەكانی دیكە بە مووشەكی تۆماهۆك ئەنجام دراون".

بەپێی ئەوەی فۆكس نیوز لە سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردووەتەوە "دامەزراوەكانی نەتەنز و ئەسفەهان بە ڕێژەی 75% وێران بوون".

ئاژانسی ڕۆیتەرز و ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزیش ڕایانگەیاند: فڕۆكەی بی دوو لە هێرشی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، بەتایبەت دامەزراوەی فۆردۆ بەكار هاتوون.

لای خۆیەوە و لەدوای هێرشەكە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو هێرشە دامەزراوە گرنگەكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوی لەنێو براون.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد "لە هێرشەكەی سەر ئێراندا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل، وەك تیم كاریان كردووە و ڕایگەیاند: ئێران ناچارە ئاشتیی بكات، ئەگەر ئەمە نەكرێت، ئەوا هێرشەكانی دواتر زۆر قورستر دەبن.

تڕەمپ دەشڵێت: ئامانجمان لەنێوبردنی توانای ئێران بوو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕاگرتنی هەڕەشەی ئەتۆمی ئەو دەوڵەتە بوو كە پشتیوانی سەرەكی تیرۆرە لە جیهاندا". ترەمپ هێرشەكانیشی بە "سەركەوتنێكی ناوازە" لە قەڵەم دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكانی ئەمریكا زیانی گەورەی نەبووە و بەرنامە ئەتۆمیەكەمان ڕاناگرین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هەرسێ بنكەی فۆردۆ، ئەسفەهان نەتەنزی ئەتۆمی لە ناو خاكی ئێران بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئێران هەڵدانی دەیان درۆنی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "خامنەیی سێ جێگرەوەی بۆ دوای خۆی داناوە و ناوى کوڕەکەى تێدا نییە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بژاردەی شەڕ، یان دانوستان لای ئەمریكییەكانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: ئیسڕائیل ئاژاوە دەنێتەوە و ئێران لەم جەنگەدا سەركەوتوو دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی هاریكاریی ئیسلامی بە میوانداریی توركیا لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: تائێستا 430 كەسمان كوژراون و 3500 ش برینداربوون

سەرەتا