22 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هێرشەكانی ئەمریكا زیانی گەورەی نەبووە و بەرنامە ئەتۆمیەكەمان ڕاناگرین
پەیام
ئێران ئیدانەی هێرشەكانی ئەمریكای بۆ سەر بنكەی
ئەتۆمییەكان كرد و جەختی لە بەردەوامیی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتییانە
كردەوە.
لەدوای هێرشەكە، ناوەندی نیشتمانیی سیستمی ئاسایشی
ئەتۆمیی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە كرد "لە دوای هێرشە نایاساییەكەی
ئەمریكا بۆ سەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەكەی ئێران فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان، هیچ نیشانەیەكی
تیشكدانەوە و پیسبوون تۆمار نەكراوە، لەبەرئەوە هیچ مەترسییەك لەسەر دانیشتووانی دەوروبەری
دامەزراووكان نییە".
هاوكات ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش ڕایگەیاند:
هێرشەكانی ئەمریكا نەبووەتە هۆی تیشكدانەوە لە دەرەوەی بنكە ئەتۆمییەكان.
ڕێكخراوی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێرانیش ڕایگەیاند:
هێرشەكانی ئەمریكا پێشێلكاری تەواوی یاسای نێودەوڵەتیە، ئێران لە چالاكی ئاشتیانەی
ئەتۆمی كە لەژێر چاودێری تەواوی ئاژانسی وزەی ئەتۆمدایە، ڕاناوەستێت.
ڕێكخراوەكە دەڵێت: پەرەپێدانی پیشەسازی ئەتۆم بەرهەمی
خوێنی شەهیدانی ئەتۆمییە و ڕێگە نادەین هێرشەكان كار بكاتە سەر ڕێڕەوی بەرنامە ئەتۆمییەكە
و ڕابگیرێت.
هاوكات ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران سەر بە پارێزگای
قوم جەخت دەكاتەوە كە هێرشەكە زیانێكی كەم و سنوورداری هەبووە و بەو جۆرە زیانی نەبووە
كە سەرۆكی ئەمریكا بانگەشەی بۆ دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە