5 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەمریكا باجی هەنگاوە سەربازییەكانی لە دژی ئێران دەدات

پەیام 

شەوی ڕابردوو سوپای ئێران چەند مووشەكێكی ئاڕاستەی ناوچە جیاوازەكانی قەوارەی زایۆنی كرد و هاوكات هەڕەشەی بەئامانجگرتنی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا دەكات.

وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا لە تاران رایگەیاند، لێكەوتەی خراپ چاوەڕێی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و بنكە و بارەگا سەربازییەكانی دەكات لە ناوچەكەدا، پاش ئەوەی هێرشی كردە سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران.

بارەگاكە رایگەیاندووە، ئەمریكا دەستی بە جەنگ كرد لە دژی ئێران، بەڵام ئێران كۆتایی بە جەنگەكە دەهێنێت.

هاوكات، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریكا دەبێت باجی هەنگاوە سەربازییەكانی بدات، هەروەها وتیشی، كەس نازانێت كە سبەی چی ڕوودەدات، بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە كە دەبێت ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی باجی كردەوەكانیان بدەن.

بەقائی وتیشی، ئێمە مافی ڕەوای خۆمانە كە بەرگری لە خۆمان بكەین، هەر ئەوەش دەكەین و سەر نەوی ناكەین.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەیەكی باڵای سوپای ئێران رایگەیاند، هەر كاتێ ئەمریكییەكان هەڵەیەكیان كردبێت باجەكەیان داوە، ئەمجارەش هەر وا دەبێت.

حاتەمی وتیشی، ئەمریكا دەستی سەربازەكانمانی واڵا كرد بۆ بە ئامانجگرتنی بنكە و بەرژەوەندییەكانیان لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بەئامانجگرت و بنكەی فۆردۆی ئەتۆمیشی بۆردومانكردەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوەی 98 ڕۆژە ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی شكاندووە و بۆردومانی خەڵك دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بۆ زانینى زیانەکانى بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: گرووچە چەكدارەكان خۆیان بۆ لێدانی بنكەكانی ئەمریكا ئامادە دەكەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: نەزانییە پێمانوابێت ئێران بە هێرشێكی ئەمریكا سەر دادەنەوێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا باجی هەنگاوە سەربازییەكانی لە دژی ئێران دەدات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لە نوێترین هێرشدا 15 فڕۆكەى سەربازیی ئێرانمان لەناو بردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكانی ئەمریكا زیانی گەورەی نەبووە و بەرنامە ئەتۆمیەكەمان ڕاناگرین

سەرەتا