5 کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

نیویۆرك تایمز: گرووچە چەكدارەكان خۆیان بۆ لێدانی بنكەكانی ئەمریكا ئامادە دەكەن

پەیام 

میدیای ئەمریكا دەڵێت، گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران دەیانەوێت هێرش بكەنە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكاوە بڵاوی كردوەتەوە، لە دوای هێرشی 22ی ئەم مانگەی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆسەر ئێران، گرووپە چەكدارەكانی عێراق كە نزیكن لە ئێران، ئامادەكاری دەكەن بۆ لێدانی بنكە و سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا.

نیویۆرك تایمز ئەوەشی بڵاو كردووەتەوە، گرووپی بەرەی مقاوەمە لە عێراق، هەروەها كەتائیبی حزبوڵڵا پلانیان داناوە بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ لە بنكەكانی ئەمریكا بدەن ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ هێرش و دەستدرێژییەكانی ئەمریكا لە ئێران.

ئەمە لە كاتێكدایە لەدوای هۆشداریدانی ئەمریكاوە بە حكومەتی عێراق دوای جەنگی سەر غەززە و لوبنان، گرووپە چەكدارەكانی عێراق بێدەنگیان هەڵبژاردووە و بۆ خۆلادان لە وەڵام و هێرشی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی، خۆیان لە هێرش و بەئامانجگرتن دەپارێزن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بەئامانجگرت و بنكەی فۆردۆی ئەتۆمیشی بۆردومانكردەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوەی 98 ڕۆژە ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی شكاندووە و بۆردومانی خەڵك دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بۆ زانینى زیانەکانى بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: گرووچە چەكدارەكان خۆیان بۆ لێدانی بنكەكانی ئەمریكا ئامادە دەكەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: نەزانییە پێمانوابێت ئێران بە هێرشێكی ئەمریكا سەر دادەنەوێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا باجی هەنگاوە سەربازییەكانی لە دژی ئێران دەدات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لە نوێترین هێرشدا 15 فڕۆكەى سەربازیی ئێرانمان لەناو بردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكانی ئەمریكا زیانی گەورەی نەبووە و بەرنامە ئەتۆمیەكەمان ڕاناگرین

سەرەتا