5 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: نەزانییە پێمانوابێت ئێران بە هێرشێكی ئەمریكا سەر دادەنەوێنێت
پەیام
سەرۆكوەزیرانی پێشووی قەوارەی داگیركەری زایۆنی رایدەگەیەنێت، نەزانییە گەر پێتان وابێت ئێرانێك كە خاوەنی فەرهەنگێكی هەزاران ساڵەیە، بە هێرشێكی ئەمریكا سەر دادەنەوێنێت، هەروەها دەشڵێت، نەتەنیاهوو لێهاتووە لە هەڵگیرساندنی جەنگدا.
ئیهود ئولمێرت، سەرۆكوەزیرانی پێشووی قەوارەی داگیركەری زایۆنی دەڵێت، نەتەنیاهوو لێهاتووە لە هەڵگیرساندنی جەنگدا، بەڵام نەزان و كورتبینە لە كۆتایی پێهێنانیدا، هەروەها دەشڵێت، گەر بەرپرسیار بێت بەرامبەر بە ئیسرائیل ئەوا جەنگ ڕادەگرێت.
ئولمێرت دەشڵێت، هێرشەكەی ئەمریكا بۆسەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئەمریكا هاوكێشەكە دەگۆڕێت، بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بۆ چەند ساڵێك دەگەڕێنێتەوە دواوە، بەڵام لێكەوتەكانیشی فراوان دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، سەرۆكوەزیرانی پێشووی زایۆنی دەڵێت، هێشتا ئێران خاوەنی جبەخانەیەكی گەورەیە لەمووشەك، نەزانییە پێمان وابێت كە ئێران بە هێرشێكی لەو شێوەیەی ئەمریكا سەردادەنەوێنێت لەكاتێكدا ئەو وڵاتە خاوەنی 90 ملیۆن خەڵكە و مێژوویەكی هەزاران ساڵەی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە