4 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل: لە نوێترین هێرشدا 15 فڕۆكەى سەربازیی ئێرانمان لەناو بردووە

پەیام 

ماوەی 13 ڕۆژە پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان قەوارەی زایۆنی و ئێران بەردەوامە و لە نوێترین پێشهاتدا قەوارەی زایۆنی شەش فڕۆكەخانەی سەربازیی ئێرانی بۆردومان كرد و ڕایگەیاند، 15 فڕۆكە و هێلیكۆپتەری سەربازی ئێرانیی لەناو بردووە.

سوپای زایۆنی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو توانیویانە چەند پێگـەیەكی سەربازی لە تاران، كەرەج، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تەبرێز و كرماشان بۆردومان بكەن.

هەروەها سوپای زایۆنی ڕاشیگەیاندووە، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان شەش فڕۆكەخانەی سەربازی ئێرانییان لە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئێران بۆردومان كردووە و لەو بۆردومانەشدا 15 فڕۆكەی شەڕكەر و هێلیكۆپتەری ئێرانییان لەناو بردووە.

سوپای زایۆنی ڕایشیگەیاندووە، لە بۆردومانەكەیاندا بۆسەر فڕۆكەخانەكانی ئێران هێزی كارپێكردنەوەی فڕۆكەخانەكانیان لەناو بردووە و ئێران ناتوانێت دیسانەوە كار بە فڕۆكەخانەكان بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بەئامانجگرت و بنكەی فۆردۆی ئەتۆمیشی بۆردومانكردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوەی 98 ڕۆژە ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی شكاندووە و بۆردومانی خەڵك دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بۆ زانینى زیانەکانى بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: گرووچە چەكدارەكان خۆیان بۆ لێدانی بنكەكانی ئەمریكا ئامادە دەكەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: نەزانییە پێمانوابێت ئێران بە هێرشێكی ئەمریكا سەر دادەنەوێنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا باجی هەنگاوە سەربازییەكانی لە دژی ئێران دەدات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لە نوێترین هێرشدا 15 فڕۆكەى سەربازیی ئێرانمان لەناو بردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشەكانی ئەمریكا زیانی گەورەی نەبووە و بەرنامە ئەتۆمیەكەمان ڕاناگرین

سەرەتا