17 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
تهنها تڕهمپ ئاگربهستی ڕاگهیاندووه و هێشتا ئێران و ئیسرائیل پهسهندیان نهكردووه
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و قهوارهی زایۆنی بەرز نرخاند و داوای لە هەردوولا کرد کە پێشێلی نەکەن، ئەمەش لهكاتێكدایه كه هێشتا ئهو دوو وڵاته به فهرمی دانیان به ئاگربهستدا نهناوه و باسیان لێوه نهكردووه.
ترەمپ بەیانی ئەمڕۆ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا ڕایگەیاند، "ئێستا ئاگربەستەکە کاری پێدەکرێت، تکایە پێشێلی مەکەن".
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا ئەمڕۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، سەرۆکی ئەمریکا وتی کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان قهوارهی زایۆنی و ئێران کە خۆی ڕایگەیاندووە، "تا کاتێکی نادیار و بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت".
وتیشی: "ڕۆژێکی نایاب بۆ ئەمریکا و ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆر دڵخۆشم کە توانیم کۆتایی پێبهێنم". لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ماوەی ئاگربەستەکە، ترەمپ وتی "پێموایە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بێ سنوورە، بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ململانێی نێوان هەردوو وڵات "بە تەواوەتی کۆتایی هاتووە"، ههروهها وتیشی کە "ئیسرائیل و ئێران جارێکی دیکە تەقە لە یەکتر ناکەن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە