15 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئاگربه‌ست؛ زانایه‌كی دیكه‌ی ئه‌تۆمی كوژرا
چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، قه‌واره‌ی زایۆنی چه‌ندین هێرشی چڕی كرده سه‌ر تاران و زانایه‌كی دیكه‌ی ئه‌تۆمی كوشت.
له 12هه‌مین ڕۆژی شه‌ڕی ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی، دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و و تا به‌ره‌به‌یان، قه‌واره‌ی زایۆنی به‌چڕی بۆردومانی تاران و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی له ئێران كرد، هاوكات سوپای زایۆنی ده‌ڵێت، له‌میانی هێرشه‌كاندا زانایه‌كی دیكه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانیان كوشتووه.
میدیاكانی ئێرانیش پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه كه به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قه‌واره‌ی زایۆنی محه‌مه‌د ڕه‌زا سه‌دیقی زانای ئه‌تۆمی له هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته تیرۆر كراوه.
هاوكات قه‌واره‌ی زایۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، هێزه‌كانیان له دڵی تاران هێرشی وێرانكه‌ریان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی حكومه‌ت ئه‌نجام داوه و به سه‌دان ئه‌ندامی سوپای پاسداران و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نووسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاندووه، قه‌واره‌ی زایۆنی ئامانجی خۆی له جه‌نگدا دژی ئێران به‌ده‌ست هێناوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی و موشه‌كیی ئێرانی نه‌هێشتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە