18 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
نه‌ته‌نیاهوو: به‌هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئاگربه‌ستمان قبوڵكرد
په‌یام
بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاگربه‌ستیان قبوڵكردووه و له هیچ پێشێلكردنێكی خۆش نابن.
نه‌ته‌نیاهوو، كه له‌لایه‌ن دادگای لاهایه‌وه داواكراوه، رایگه‌یاند، وه‌ڵامی هه‌ر پێشێلكردنێكی ئاگربه‌ست ده‌ده‌نه‌وه كه‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام بدرێت، وه هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ ئاگربه‌ستیان قبوڵكردووه و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری.
نه‌ته‌نیاهوو راشیگه‌یاند، ئیسرائیل ئامانجه‌كانی جه‌نگی ئێرانی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له هه‌ژماری خۆیه‌وه ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی راگه‌یاندو، داوای لە هەردوولا کرد کە پێشێلی نەکەن.
ترەمپ بەیانی ئەمڕۆ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا ڕایگەیاند، "ئێستا ئاگربەستەکە کاری پێدەکرێت، تکایە پێشێلی مەکەن".
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا ئەمڕۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، سەرۆکی ئەمریکا وتی کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان قه‌واره‌ی زایۆنی و ئێران کە خۆی ڕایگەیاندووە، "تا کاتێکی نادیار و بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت".
وتیشی: "ڕۆژێکی نایاب بۆ ئەمریکا و ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆر دڵخۆشم کە توانیم کۆتایی پێبهێنم". لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ماوەی ئاگربەستەکە، ترەمپ وتی "پێموایە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بێ سنوورە، بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ململانێی نێوان هەردوو وڵات "بە تەواوەتی کۆتایی هاتووە"، هه‌روه‌ها وتیشی کە "ئیسرائیل و ئێران جارێکی دیکە تەقە لە یەکتر ناکەن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە